دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکاندا (١٧٨٧) لە
مادەی (٢) دیاری کراوە و دیارترینیان ئەمانەن:
١- سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.
٢- فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە (مارێنز،
ئاسمانی، دەریایی و پاسەوانانی کەناراوەکان). بە رەزامەندی کۆنگرێس جەنگ رائەگەیەنێت.
٣-ئەندامانی کابینەکەی (وەزیرەکان) بە پەسەند
کردنی ئەنجومەنی پیران دیاری ئەکات و دەسەڵاتی گۆڕینی هەمو وەزیرێکی هەیە.
٤-ئەندامانی دادگا فیدراڵیەکان و دادگایی باڵای
فیدراڵی کاندید ئەکات و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دادەنرێن.
٥- دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی ئەو یاسایانەی هەیە کە کۆنگرێس پەسەندیان
ئەکات ئەگەر پێی رازی نەبێت. تەنیا بە دو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی
پیران ئەتوانرێ ڤیتۆکەی رەتبکرێتەوە کە زۆر زەحمەتە.
٦-سەرۆک بەرپرسی یەکەمی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی
ئەمریکایە لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە. باڵوێز و کونسوڵەکان بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران
دیاری ئەکات. رێکەوتننامە لەگەڵ وڵاتان بە رەزامەندی کۆنگرێس ئیمزا ئەکات. ئەتوانێت
کەسێک وەک نوێنەری خۆی بۆ وڵاتان بنێرێت.
٧- دەرکردنی لێبوردن بۆ زیندانی یان نەهێشتی
ماوەی سزاکەی.