مەسرور بارزانی بۆ جۆو بایدن:هاوبەشی و پەیوەندی نێوانمان زۆر گرنگە

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی بروسکەیەکی پیرۆزیابی ئاراستەی جۆو بایدن و جێگرەکەی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم.
بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا