لیژنەی ڤێتەرنەری قائیمقامیەتی کەلار دەستی بەسەر ٣٠٠کیلۆ مریشکی نەخۆشدا گرت.
قائیمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی ڤێتەرنەری قائیمقامیەت، بە سەرپەرشتی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، رۆژی هەینی، هەڵمەتێکی سەردان و پشکنیان لە مەزادخانەی شاری کەلار ئەنجامدا.
روونیشیکردووەتەوە، لە کاتی پشکنین دەستیان گرت بەسەر بڕی ٣٠٠ کیلۆ مریشکی زیندوو کە دوای پشکنین دەرکەوت نەخۆشی (نیوکاسڵ)یان هەیە و شیاو نییە بۆ بەکارھێنان و زیانی تەندروستی هەیە، بۆیە بە پێی رێنماییەکان بڕیاری لە ناوبردنی درا.
ئاشکراشیکردووە، هاوکات هەر لە مەزادخانەی شاری کەلار، هەشت کیلۆ جگەری ئێرانی لە ناو لەفە فرۆشەکان دەستی بە سەردا گیرا و تەلەف کرا.