جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند، گەلی ئەمریکا بڕیاری خۆی دا، بە دەنگ و بە زۆرینە هەڵبژاردەی خۆیان دیاریکرد.
لە دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سەرکەوتنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی وڵاتەکە، لە وتاری سەرکەوتندا لە شاری وێلمینگتۆن دێلاوێر رایگەیاند، سەرۆکێک دەبێت کە خەڵکی کۆبکاتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی گەلەکەی دەدات.
هەروەها وتیشی، لە بێهیوایی ئەو کەسانە تێدەگەم کە دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە، بەڵام کاری ئێمە وکو دیموکراتی و کۆماری ئەوەیە کار بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکەین بە یەکگرتویی.