یەکەمین لێدوانی ترەمپ دوای شکستەکەی

دۆسیە 08/11/2020

Alternate Text

 لە دوای شکستی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ترەمپ یەکەم پەیامی راگەیاند و ئاشکرایکرد ٧١ ملیۆن دەنگی یاسایی بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، من هەڵبژاردنم بردووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشیکرد، چاودێرەکانی ئێمە رێگەیان پێنەدرا بچنە ژوورەکانی هەژمارکردنی دەنگەکان، من هەڵبژاردنم بردووەتەوە، ٧١ ملیۆن دەنگی یاساییم بەدەست هێناوە.

وتیشی، شتی خراپ روویاندا کە چاودێرەکانمان رێگەیان پێنەدرا بۆ ئەوەی بیانبینن، شتی وا هەرگیز رووی نەداوە، هەزاران کاغەزی دەنگدانی پۆستە بۆ خەڵکی نێردراون کە هەرگیز داوایان نەکردبوون، ٧١ ملیۆن دەنگی یاسایی، زۆرترین رێژەیە کە سەرۆکێک بۆ خولی دووەم لە مێژوودا بەدەستی هێنابێت.

ئێوارەی رۆژی شەممە ٧ی تشرینی دووەم، میدیاکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەرکەوتنی جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکانیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا