ناتانیاهۆ پیرۆزبایی لە بایدن ناکات

دۆسیە 08/11/2020

Alternate Text

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن ناکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئەمریکا.

کەناڵی ١٢ی عبری ئیسڕائیلی بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ تا کۆتا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا نەبێت، ئەو پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی بایدن ناکات.

وەکو ئاشکرایە پەیوەندیەکی بەهێز هەبوو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا، لە دوو هەفتەی رابردووشدا لە کۆبوونەوەکانی نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، جۆ بایدن بابەتێکی گاڵتەئامێز بوو لە نێوانیاندا کە بە بایدنیان خەواڵوو ناویان دەهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا