لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا ژنێک لەدوای ١٤ کوڕ بووە خاوەنی کچێک و هەواڵەکەش لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا دەنگیاندایەوە.
سایتی دیترۆید فریی پرێسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتی میشیگان، خێزانێک دوای ئەوەی ١٤ کوڕیان بوو، بوونە خاوەنی کچێک.
خێزانەکە دڵخۆشی خۆیان بۆ راگەیاندنەکان ئاشکراکردووە و رایانگەیاندووە، ئەمە جوانترین دیارییە کە هیوایان بۆ خواستووە.
جای و کیتریی باوک و دایکی منداڵەکە لەساڵی ١٩٩٣ هاوسەرگیریان کردووە و یەکەمین کوڕیان تەمەنی ٢٧ ساڵە.
کوڕە گەورەی خێزانەکە سەبارەت بە لەدایکبوونی خوشکەکەی رایگەیاند، لەو باوەڕەدا نەبووم دایکم هەرگیز پارچەیەک غەزی رەنگ سور بکڕێت رۆژێک لە رۆژان.