مستەفا کازمی سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی کرد

عێراق 08/11/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی کرد و بەڵێنی تەرخانکردنی فرۆکەیەکی تایبەتی بە هەڵبژاردەکە دا.

 
راگەیاندنی نوسنیگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەردانێکیدا بۆ هەڵبژاردەی عێراقی بە ئامادەبوونی دەستەی راهێنەری یانەکە و لە میانەی خۆ ئامادەکردن بۆ یاریەکانی پاڵاوتن بۆ خولی جامی جیهانی، مستەفا کازمی بەڵێنی داوە پاڵپشتی هەڵبژاردەکە بکات و فرۆکەیەکی تایبەت بۆ هەڵبژاردەکە تەرخان بکات.
لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، مستافا کازمی، پاسپۆرتی دیپلۆماسی و بۆ یاریزاناکەن تەرخان دەکات و بەڵێنی داوە یاریزانەکان بێبەش نەکات لە ئیمتیازاتی وەکو دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا و مافی خۆیانە دوای ئەو خزمەتەی پێشکەش بە عێراقیان کردوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا