نێچیرڤان بارزانی بۆ بایدن: چاوەڕێم پەیوەندییە دوو لایەنەکانمان بەهێزتر بکەین

کوردستان 08/11/2020

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی ئەمریکا و سەرکەوتنی، رایگەیاند، بە دڵخۆشیەوە چاوەڕێم پەیوەندییە دوو لایەنەکانمان بەهێتر بکەین و هەماهەنگی نێوانمان  قوڵتر بێتەوە.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی  جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری سەرۆک کرد.

دەقی پەیامەکەی نێجیرڤان بارزانی:
بە گەرمی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، بە دڵخۆشیەوە چاوەڕێم پەیوەندییە دوو لایەنەکانمان بەهێزتر بکەین و هەماهەنگی نێوانمان قوڵتر بێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا