بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە دەیان کارمەندی تەندروستی لە پارێزگای زیقاری عێراق بایکۆتکردنیان راگەیاند.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تەندروستی زیقار بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیانەوە بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.
ئەو کارمەندانە، بەمەبەستی داواکردنی مافی خۆیان لەبەردەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکە گردبوونەوە و ئاشکرایانکرد تا مووچەکانیان وەرنەگرن ناچنەوە سەرکارەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە چەندین جار کارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندووە.