دەزگای هەواڵگری عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی رایگەیاند کە ١٣ کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا هەواڵگرییەکانی کەرکوک، سەبارەت بە بوونی باندێکی تیرۆرستی لەشارەکە، توانیویانە سێ ئەندامی باندەکە دەستگیربکەن.
ئاشکراشیکردووە، باندەکە دانیان بە ئەنجامدانی ١٣ کردەی تیرۆرستیدا ناوە لە چاندنی بۆمب و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان و بەرپرسان و دامودەزگاکانی حکومەت لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠.
لەئێستادا ئەو تیرۆرستانە بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.