رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترمپ چاوەرێی دوا چرکەساتەکانی تەواوبوونی سەرۆکایەتی ترەمپە بۆ ئەوەی لێی جیابێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، پلانی وایە دوای تەواو بوونی وادەی سەرۆکایەتی ترەمپ لە کانوونی دووەمی ساڵی داهاتودا، لە دادگا داوای جیابوونەوە بکات.
دەیلی مەیل لە زاری ستیفن ولکۆف، گەورە راوێژکاری ترەمپ رایگەیاندوە، میلانیا رێککەوتنی پێشوەختەی کردوە بۆ زامنکردنی بەشی کوڕەکەی (بارۆن) لەسەروەت و سامانی باوکی.
سەرچاوەکە بۆ دەیلی مەیلی ئاشکراکردووە، هەریەک لە میلانیا و ترەمپ دوو ژووری نوستنی سەربەخۆیان هەبووە لە کۆشکی سپیدا، بەمەش هاوسەرگیریەکەیان جگە لە رێککەوتنێکی رواڵەتی هیچی تر نەبووە.