بڕیارێک لەبارەی قەرزی کارەبای سەرهاوڵاتیان درا

کوردستان 08/11/2020

Alternate Text

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی هەرێم رایگەیاند، قەرزی کارەبای سەر هاوڵاتیان بە رێژەی ١٥٪ کەم دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی هەرێم لە یاداشتێکدا کە وینەیەکی دەست BMC کەوتووە رایگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر لێخۆشوون بە بڕی ١٥٪ ی قەرزی کارەبای سەر هاوڵاتیان، لە راگەیاندەکەشدا هاتووە، وادەی لێخۆشبوون لە قەرزەکان تا ٣١ی تشرینی دووەم دەبێت.  
هەر بە گوێرەی وتەکانی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبونی قەرزەکانی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان دوای ئەوە هات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە  هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبوەوە و هاوکات هەرێم روبەڕوی قەیرانی سەختی دارایی بوەوە، بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و راگرتنی پشکی هەرێم لە بەغداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا