Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کوالیتی کۆنتڕۆڵی هەرێم کۆمپانیایەکی دەرمانی داخست

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە میانەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، کۆمپانیایەکی دەرمان داخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پاش بەدواداچوون، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنمای و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاساییەوە، کۆمپانیایەکی دەرمان داخرا و رێککاری یاسایی بەرامبەر گیرا.
لە راگەیاندنەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی دەرمان کردو رایگەیاند" لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP