توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، سێ جار خواردنی هەمبەرگر لە هەفتەیەکدا وادەکات ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی ڕەبوو زیاتر ببێت.
خواردنی هەمبەرگر و ناچوز (کە جۆرێکە لە خواردنە خێراکان) جگە لەوەی دەبێتەهۆی قەڵەوبوون، ئەگەری توشبوون بە ڕەبوو زیاتر دەکات.
زانایان لە زانکۆی سیچوانی چینی ئاماژەیان بەوە داوە، زۆر خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانە وادەکات نیشانەکانی ڕەبوو لە مرۆڤدا دەربکەون، وەك هەناسە تەنگی و هەوکردنی پێست و داخرانی لووت.
توێژینەوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ئەم خواردنانە ماددەی خۆراکی پێویست و بەسوود لە پێكهاتەیاندا نییە و ئەو ماددانەی دیکە کە تێیاندایە دەبنەهۆی هەوکردنی بۆری هەناسەدان.
لە بەریتانیا پێنج هەزار کەس توشبوون بە نەخۆشی ڕەبوو، لە ئەمەریکا بە کێشەیەکی تەندروستی دادەنرێت کە ڕۆژانە دەبێتەهۆی مردنی دەیان کەس.