سبەی پارتی و یەکێتى کۆدەبنەوە

کوردستان 08/11/2020

Alternate Text

سبەی دووشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

 بەرپرسانى یەکێتى و پارتی لە میدیا کوردییەکانیان  راگەیاندووە، سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی  و یەکێتیی  لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات.

شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی و شاندەکەی پارتیش بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباریی و ئەندامێتی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی دەبێت.

 پێشتریش لە مانگی تەمموزیشدا، بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە، دواتریش لە ١١ی ئابدا پارتى و یەکێتى کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پشیوانیکردنى حکومەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا