کەشناسی بڕى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

کوردستان 08/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، کە زۆرترین بڕی بارانبارین لە چوارتا بووە بە بڕی ٥.٨٥ ملیمەتر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزاى چوارتا بووە بە بڕی ٥.٨٥ ملیمەتر و کەمترین بڕیش لە ناوچەى شوان بووە.

هاوکات، بڕى بارانبارین لە سەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەبووە، لە هەولێر ٣.٩ ملیمەتر و لە سلێمانى ٢.٥ و لە دهۆک ٧.٨ ملیمەتر و لە کەرکوک ٤.٨ ملیمەتر و لە هەڵەبجە ٢.١ ملیمەتر باران باریوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا