بۆچی پێویستە لەسەر یەکێك لە لایەکانت بخەویت؟

هەمەرەنگ 08/11/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئاشکرایکردووە، خەوتنی مرۆڤ لەسەر لایەك کۆمەڵێك سوودی زۆر بە تەندروستی دەبەخشێت لە بەرامبەردا خەوتن لەسەر پشت زۆرکات کێشەی تەندروستی بەدواوە دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووگیانن یان نەخۆشی دڵیان هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەیەك کە لە گۆڤاری "میدیکاڵ بریتش جۆرناڵ"ی پزیشکی لە بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە و ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی پێداوە ئاشکرایکردووە، خەوتن لەسەر لایەك زیاتر سوودی بۆ کۆئەندامی هەرس، هەناسە، تەندروستی دڵ و مێشك دەبێت.

بەگوێرەی وتەی توێژەران، خەوتنی ژنی دووگیان لەسەر لای چەپ یارمەتییان دەدات جەستەی خۆیان و کۆرپەکەیان تەندروست تر بێت و تووشی کێشەی هەناسە تەنگی نەبن.

لەوبارەیەوە پسپۆڕێكی بواری خەوتن بەناوی ئەلیکساندەر بلو لە ئەکادیمیایەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، سییەکان بە شێوازێکی باشتر کاردەکەن کاتێك مرۆڤ لەسەر یەکێك لە لایەکانی دەخەوێت و بە پێچەوانەوە کاتێك لەسەر پشت دەخەوێت توشی ناڕەحەتی دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا