سبەی پەرلەمان سەبارەت بە دابینکردنی پارەی موچە کۆدەبێتەوە

عێراق 08/11/2020

Alternate Text

بۆ یەكلاییبوونەوەی یاسای وەرگرتنی قەرز، سبەی دووشەممە لیژنەی ‏دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی كۆدەبێتەوە.‏

‏جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری عێراق لە لیژنەی دارایی راگەیاند، سبەی لیژنەی ‏دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی وەرگرتنی قەرزی لەگەڵ مستەفا ‏كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە‌، "پێشبینی دەكرێت ‏رەزامەندی لەسەر ١٢ تاوەكو ١٥ تریلیۆن دینار قەرز بدرێت".‏

ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ‏خستەڕوو، هەرچەندە حكومەتی عێراق لە سەرەتادا داوای لە پەرلەمان ‏كردبوو رەزامەندیی وەرگرتنی ٤١ تریلیۆن دینار قەرزی پێبدات، بەڵام ‏ئێستا دەستی لەو داواكارییە هەڵگرتووە ‌و داوای ٣١ تریلیۆن دینار قەرز ‏دەكات.‏

 ئەمەش لە کاتێکدایە تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق نزیكەی ١٤٠ ملیار دۆلار قەرزدارە و  لە ئێستاشدا لە قەیرانی داراییدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا