فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکى یەبەشەی لە گوندی بارێی سەر بە کۆمەڵگەی خانەسۆری
شەنگال کردە ئامانج
چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە،
لەسنوری خانەسۆری شەنگال فڕۆکەیەکی تورکیا هێرشیکردووەتە سەر ئۆتۆمبێڵێکی هێزەکانی
یەبەشە و بەو هۆیەوە سوتاوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرانەکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆردومانەکان بە فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان بووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج بە تەواوی سوتاوە، بەڵام تا
ئێستا ئاشکرانەکراوە چەند کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و زیانە گیانییەکانیش
ئاشکرانەکراون.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی
ڕابردووش فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جاری
دیکە هێرشی هاوشێوەیان ئەنجامداوە و تورکیا جیاوازی لە نێوان هێزەکانی یەبەشە و
پەکەکە ناکات.