هێلاری كلینتۆن ڕایگەیاند، سه‌ركه‌وتنی بایدن
ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیە.
هێلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان و كامالا
هاریسی، جێگره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی به "درووستكه‌ری مێژوو و
لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا" وه‌سف كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كلینتۆن
نووسیویه‌تی: "ده‌نگده‌ران نوێبوونه‌وه‌یان كرد.. جۆ بایدن و كامالا هاریسیان
هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی وڵات و جێگره‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مه درووستكردنی مێژووه.. ره‌تكردنه‌وه‌ی
تره‌مپه.. و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕیه‌كی نوێیه بۆ ئه‌مه‌ریكا".