هاتوچۆی گەشتیارانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی کرایەوە

کوردستان 08/11/2020

Alternate Text

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، رێگەی هاتن و چوونی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران "وەکو جاران ئاسایی بووەوە". بەڵام دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن.
 
 دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ئەوانەی گەشت دەکەن، جا چ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران یان بەپێچەوانەوە دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن. رێنماییەکان بەمشێوەیەیە:

- هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە باوەڕنامەی پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت، هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە لەسەر سنوور پشکنینی کۆرۆنا بکەن.

- سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی، ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنوور لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان، دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاراندا داخران.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا