قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەکی داخست

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

راگەیاندی نوسینەگەی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەمیانەی کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێـمانی، کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان داخرا.

ئەمڕۆ دووشممە ٩ی تشرینی یەکەم، لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی، کارگەی رۆزی بۆ دروستکردنی شیرینی لە ناو بازاڕی سلێمانی داخست بە هۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان.
شوان حەسەن، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، کارگەکە بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجی موڵەت وەرگرتن کە نەبوونی مەرجی تەندروستی بووە لە شوێنەکەدا، رێککاری یاسای بەرامبەر گیراوەتە بەر و داخراوە.
بە گوێرەی راگەیاندنەکەی شوان حەسەن کارگەکە لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی بووە و بەهۆی دۆزینەوەی پاشەڕۆی ئاژەڵە قرتێنەرەکان لە شوێنەکەدا، داخراوە و رێککاری یاسایی گیراوەتە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا