لە گەرمیان ئافرەتێک بە کوژراوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو، لە گوندی قەڵاتەپە، ئافرەتێک لەلایەن خێزانیەکەیەوە بە کوژراوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.

نوسینگەی راگەیاندنی گەرمیان بڵاویکردەوە، درەنگای شەوی رابردوو، لە گوندی قەڵاتەپە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، ئافرەتێك کە بەهۆی فیشەکی چەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە کەلار، بە گوێرەی وتەی خێزانەکەی، ئافرەتەکە خۆی خۆیکوشتووە.
ئافرەتەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٥ بووە و بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٥ ، باوک و برایەکی کوژراوەکە دەسگیرکراون.
بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوەی کە ئایا خۆی خۆیکوشتوە یان کوژراوە دەستی پێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا