لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستێکی باڵا دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی (BMC) کۆبوونەوەکە لە سەرۆکایەتی هەرێمە و لە ئاستێکی باڵا بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی تیادا دەکەن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌شداریكردنى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولا.
(BMC) ئەوەشی زانیوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یەکێتی و پارتی دا، تاوتوێی رێككه‌وتنی نێوان ئەو دوو حزبە ده‌كرێت تایبه‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، هەروەها پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى دارایی هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حزبەش باسی لێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوایین کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە ئاستێکی باڵا، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ، کاتێک وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى دوكان كۆبوونه‌وه.