سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەشتێکی فەرمی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێکرد.

ئەمڕۆ دووشممە ٩ی تشرینی دووەم، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی، گەشتێکی بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا دەستپێکرد.

بە گوێرەی راگەیاندنەکە، وا بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتانی ئەوروپا کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان بکات لە نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپی، هەروەها لەبارەی پەرەپێدانی لایەنی ئابووری هەرێمیش چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا