ئیلهان عومەر هۆکاری خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی جۆ بایدن ئاشکرا کرد

دۆسیە 09/11/2020

Alternate Text

ئیلهان عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کەناڵی CNN رایگەیاند، دڵخۆش و ئاسودەین بە سەرکەوتنی جۆبایدن و کامالا هاریس،  وتیشی، مایەی نیگەرانی بوو کەسێکی وەکو ترمپ دووبارە وەک سەرۆک هەلبژێردرێتەوە.

ئیلهان عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوای کۆتایهاتنی  خولی یەکەمی دۆناڵد ترمپ،بایدن کار لەسەر  کۆکردنەوەی ئەمریکیەکان دەکات نەک دابەشکردنیان، کە بە پێچەوانەی سیاسەتی ترەمپ بوو.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکراشیکرد، جێی نیگەرانی بوو کە کەسێکی وەکو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، چونکە سیاسەتێکی چەوتی پەیڕەو دەکرد کە ڕێگری لە هاتنی کەسانی شارەزا دەکرد بێنە ناو خاکی ئەمریکا و ببووە هۆی دوبەرەکی و ناکۆکی لە ناو گەلی ئەمریکیدا. 

هاوکات ئیلهان عومەر ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و لە ئێستاشدا دوبارە هەڵبژێردراوەتەوە،هەروەها یەکەم خانمە باڵاپۆشی موسوڵمانە کە بە رەچلەک خەڵکی سۆماڵە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا