خواردنی مریشک یەکێکە لە هەرە خواردنە باوەکان لە جیهاندا، بەڵام خواردنی چوار بەش لە مریشک زیانی تەندروستی دەبێت بۆ جەستە.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی سۆهۆ بڵاویکردوەتەووە، ئەم چوار بەشە لە مریشکدا دەبنە هۆی زیانی تەندروستی بۆ جەستە:
کلک؛ ئەم بەشە دوڵەمەندە بە رێژەیەیکی زۆر لە بەکتریا و مشەخۆر، کە لە کاتی زۆرخواردندا دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە.
سی مریشک: بەهەمسن شێوە، لە سی مریشکدا رێژەیەکی زۆر لە ڤایرۆس و بەکتریا دەژین، لە کاتی کوڵاندنیشدا ئەم مشەخۆرانە لەناوناچن، بۆیە نەخواردنی باشترە.
سەر: لەم بەشەدا، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ژەهراوی کۆدەبنەوە، کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان زیاتر دەکات.
پێست: بەگوێرەی سەرچاوەکە، هیچ سودێک لە خواردنی پێستی مریشکدا نیە، چونکە لە رواڵەتی دەرەوەی مریشکەکەیە و ئاشکرایە بۆهەموو ڤایرۆس و مشەخۆرێک، خواردنی دەبێتە هۆی زیانی تەندروستی.