ئاشکرایە کە خواردنەوەی ئاو لە سەرەتای رۆژدا زۆر سودی جیاوازی هەیە بۆ جەستە، بەڵام خواردنەوەی ئاوی شلەتێن سودی زیاترە و پسپۆڕان رێنمایی دەکەن بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن لە سەرەتای رۆژدا.
بە گوێرەیی ماڵپەڕی "زە هێڵس"ی تایبەت بە تەندروستی، دەستپێکردنی رۆژ بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن بەسود دەبێت بۆ زۆر لە کێشەکانی تەندروستی و زۆر کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی جەستە دەبێت.
ئەو سوودانەی خواردنەوەی ئاوی شلەتێن هەیەتی بۆ جەستە:
١- ماددە ژەهراویەکانی ناو لەش فرێدەداتە دەرەوە.
٢- دەبێتە هۆی رزگاربون لە کێشی زیایەی لەش.
٣- کۆئەندامی هەرسکردن رێکدەخات.
٤- بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم لەسەرتای رۆژدا، ریخۆڵە لە ماددەی نەخوازراو پاک دەبێتەوە.
٥- خواردنەوەی ئاوێکی شلەتێن دەبێتە هۆی دەردانی ئەو چەوری ژێر پێست و جەستە.
٦- خواردنەوەی ئاوی شلەتێن بەسەر گەدەیەکی خاڵی پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە.
٧- ئەگەر لە پەرداخێک ئاوی شلەتێندا چەند دلۆپێک ئاوی لیمۆ یان سرکەی تێبکەیت،زووتر دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.
٨- دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی پێست.