سیستمێكی تایبەت بە زانیاری خانەنشینان دروستکرا

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لە کۆبووەنەوەی نێوان وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی و هەردوو رێکخراوی (UNDP) و (USAID)، دروستکردنی سیستەمێکی تایبەت بە زانیاری خانەنشینان راگەیندرا.

ئەمڕۆ دووشممە ٩ی تشرینی یەکەم، راگەیاندنی وەزارەتی دارای و ئابوری بڵاویکردەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، لەگەڵ بریکاری وەزارەتی پلاندانان و  بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین و هەردوو رێکخراوی (UNDP) و (USAID) کۆببوەوە بەمەبستی خستنەڕووی سیستمە نوێەکەی تایبەت بە زانیاری خانەنشینان.
بە گوێرەی راگەیاندنەکە. سیسەتەمەکە لە چوارچێوەی چاکسازی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری دروستکراوە و گرنگی سیستەمەکە خۆی دەبینێتەوە لە نەهێشتنی خانەنشینی دوبارە و دیاریکردنی شایەستەی خانەنشینی و پاراستنی دۆسیەکان.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، سیستەمەکە دەبێتە هۆی خێرایی لە رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا