قوباد تاڵەبانی: ئاسانکاری دەکەین تا هاوڵاتیان کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، رایگەیاند، ئامانجمانە ئاسانکاری بکەین تا هاوڵاتیان کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن.

 
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری کۆبوەوە بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئاسانترکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تا ببێتە هۆی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ بەهێزکردن و بوژانەوەی لایەنی ئابوری هەرێم.

لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوام بوون بە چاکسازی لە حکومەتدا و کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بەوهۆیە کەلێنی ئابوری هەرێم پربکەنەوە.
لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کەم کردنەوەی رۆتینەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان زیاتر سودی دەبێت بەو کەسانەی کە پلانی دامەزراندنی کۆمپانیای بچوکیان هەیە.
ئەم هەنگاوە خزمەتگوزاریانەی حکومەت بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، تا خزمەتگوزاریەکان خێراتر بگاتە هاوڵاتیان.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا