بەراوردی نێوان نوێترین بەرهەمی ئایفۆن و گالاکسی

تەکنەلۆژیا 09/11/2020

Alternate Text

شارەزایانی تەکنەلۆژى لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دیارترین جیاواز و لێکچوونەکانی نێوان نوێترین بەرهەکانی ئافۆن و گالاکسیان خستووەتەڕوو کە بریتین لە (phone promax _ galaxy S20ultra)

Galaxy S20 ultra  چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە و لە ڕووی دژە ئاوەوە دەتوانێت لە قوڵای یەک مەتر و نیو  تا ماوەی ٣٠ خولەک بەرگە بگرێت، هەروەها لەڕووی کێشەوە ٢٢٢غم،
قەبارەی شاشەکەی ٦.٩ئینجە، دیقەی کامێراکەی ١٤٠٠ بە ٣٢٠٠ پێکسڵە، خاوەنی ٥١١ پی پی ئای، ١٢٠ هێرتز ریفرێش رەیتە و لەمسی دوو هێندەی ئایفۆن پرۆماکس خۆشترە
(١٢٨،٢٥٦،٥١٢گێگابایتە) و (١٢،١٦ ڕام گێگابایتە) لەروی رامەوە گالاکسی خاوەنی خێراییەکی زۆرە.

هەروەها گالاکسی ئەمجارە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە و وێنە ١٠٠ هێندە دەهێنێتە پێشەوە و کوالیتی وێنەکانی زۆر بەرزە، لەرووی دەنگیشەوە هیچ گۆرانکاریەکی بەخۆیەوە نەبینیوە، پاتری galaksy S20 ultra ،٥٠٠٠ ملیئەمپێرە و هێزی بارگاوی کردنی 25w ،هەروەها ئەم مۆبایلە هەتا ٢٠٢٢ ئەپدەیت دەبێت.

Iphone 11 promax  چوارچێوەکەی  شوشەیە لە رووی دژە ئاوەوە دەتوانێت لە قوڵای چوار مەتر لە ماوەی ٣٠ خولەک بەرگە بگرێت، هەروەها لەرووی کێشەوە ٢٢٦غم
 قەبارەی شاشەکە ٥.٦ ئینجە، وێنەی ١٠ هێندە دەهێنێتە پێشەوە و پاتری ئایفۆن ٣٩٦٩ ملیئەمپێرە، هێزی بارگاوی کردنی 18w،، هەروەها ئەم مۆبایلە هەتا ٢٠٢٤ ئەپدەیت دەبێت.
 
ساڵانە هەر یەک لە کۆمپانیاکانی ئایفۆنی ئەمریکی و گالاکسی کۆری کێبڕکێ دەکەن لە خستنەبازاری نوێترین موبایلی زیرەکدا و تایبەتمەندییەکانی هەردووکیشیان بە نهێنی دەهێڵرێتەوە تا کاتی خستنەبازاڕیان.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا