پەرلەمان و حكومەت لەسەر قەرزکردن بۆ پارەی مووچە رێككەوتن

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

 لیژنەی دارایی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پەسەندكردنی یاسای قەرز بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ئەمساڵ رێككەوتن.
 
شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی راگەیاندووە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتنی لەسەر ئەوەی پرۆژەی قەرزكردن پەسەندبکرێت و لە ڕێگەیەوە كورتهێنانی دارایی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران پڕبکرێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی وتووە، رێككەوتنەكە بۆ ئەوەیە بە زووترین كات موچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت، حكومەتی عیراقیش لەئێستاوە دەتوانێت دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ بكات.

شیروان میرزا دەشڵێت، " ئەوەی هەیە لیژنەكەمان بڕیار لەسەر 15 ترلیۆن دینار رەزامەندی دەرببڕێت، هەرچەندە حكومەت بەو بڕەیە رەزامەند نیە، بەڵام ئەو 15 ترلیۆنە بەشی دابینكردنی مووچە و پێداویستیەكانی تر دەكات تا كۆتایی ٢٠٢٠".
لەبارەی پشكی هەرێمیش، ڕایگەیاندووە ، رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بووەتە بەشێك لەم پرۆژە یاسایە و بەپێی ئەوە ناردنی ٣٢٠ ملیارەكە تا كۆتایی  ساڵە بەردەوام دەبێت.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا