خوشکى ئەو کچەى ئەمڕۆ لە سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە، لە کۆنفرانسێکى
هەواڵیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان نییە کە ئایا کێ ئەو کارەی کردووە و گومانیشیان لە هیچ کەسێک
نییە و
دەشڵێت ، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی
و سیاسییان نییە و کەیسەکەیان داوەتە دەست
دادگا و تا ئەو کاتەى پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی تەواو دەکات.
ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەى پۆلیس کەسەکە ئاشکرادەکات بە هیچ شێوەیەک لە
ئەنجامدەری تاوانەکە خۆش نابن لە هەر
لایەن و هەر پێگەیەکی هەبێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ کچێک لە شاری سلێمانی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا
بە کوژراوی دۆزرایەوە کە خوشکى بریکاری وەزارەتی دادە و هەر ئەمڕۆش کوڕێک لە ئاوی دوکان خۆی خنکاند و لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانیش وا بڵاوکرایەوە کە ئەو دوو ڕووداوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە.