بۆ هاوسەرانی نوێ.. ئاگاداری ئەم هەڵە دیارانەبن

هەمەرەنگ 09/11/2020

Alternate Text

ئەو کچ و کوڕانەی کە تازە ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە، ئاگاداری کۆمەڵێک هەڵەی باوبن کە بەشێک لە هاوسەرە نوێکان ئەنجامی دەدەن و دەبێتەهۆی تێکدانی ژیانی هاوسەرییان، بۆنمونە ڕێگەدان بە نێوەندگیری کەسانیتر لە کێشە خێزانییەکانتان.
 کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ هاوسەران  تا لە هەڵە باوەکان بەدووربن:

- بەشێک لە هاوسەرە نوێکان بەهۆی نەبوونی شارەزایی پێویست لە بارەی ژیانی هاوسەری لە کاتی دروستبونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا پەنا بۆ کەسێکی نزیکی دەبات ئەمەش یەکێکە لە هەڵە باوەکان کە نابێت کێشە خێزانییەکان بە کەس بوترێت.
- زۆر گرنگیدان بەیەکتری بەتایبەت لە ڕۆژ و مانگەکانی یەکەمی ژیانی هاوسەرێتیدا، کە دواتر بەهۆی بەرپرسیارێتی بەتایبەت دروستبونی منداڵ ئەو گرنگی پێدانە کەم دەبێتەوە ئەمەش گومان لەلای یەکێک لە هاوسەرەکان دروست دەکات، باشترە ژیانی هاوسەری لەسەر بنەمای متمانە دروستبێت تا ئەگەر گرنگی پێدانیش کەمبێتەوە ئیرەیی و گومان لەلای یەکتری دروست نەبێت.
- باسنەکردنی منداڵ لە پێش هاوسەرگیریدا، کە ئەمەش لەدوای ژیانی هاوسەری کێشە و دەنگە دەنگی لێدەکەوێتەوە بەوەی لەسەر ژمارەی منداڵ و کاتی منداڵبوون جیاوازی بیروڕا دەبێت، هەربۆیە باشترە ئەگەر پێش هاوسەریش ئەم بابەتە باس نەکرابێت لەدوای هاوسەری کاتێکی گونجاو بۆ گفتوگۆ دیاری بکەن و بە هێمنی و لەسەرخۆییەوە لەوبارەیەوە قسە لەگەڵ یەکتری بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا