تیمە ئەندازیارییەکانی سەر بە قەیوان گروپ، بەردەوامن لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی
شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی.
کۆمپانیای قەیوان گروپ ڕایگەیاند، سەرباری هاتنی
وەرزی باران و سەرما و سۆڵە، تیمە ئەندازیارییەکانی سەر بەگروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
بەردەوامن لە کارکردن بۆ خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان.
لە ئێستادا زیاتر لە ٪١٦ ی کارەکانی
پڕۆژەکە بەسەرکەوتووی بەئەنجام گەیەندراوە و لەم وەرزەشدا بە پلانێکی چڕوپڕ کاری بڕین
و پڕکردنەوە و پلانی دروستکردنی پردی تانجەرۆ و ئەندەرباص و ئینتەرجێنجەکان و
ئاوبارەکان بەشێوەیەکی خێرا بەئەنجام دەگەیەنرێت.
پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان لە ئێستادا یەکێکە
لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە بەتەواوبوونی
شاری سلێمانی دەباتە قۆناغی گەشەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیی و گەشتیارییەوە و
سەلامەتی هاموشۆش بۆ هاونیشتمانیان بەتەواوەتی دابین دەکاو کۆتایی بەجەنجاڵی نێو شەقامەکانی
شاری سلێمانی دەهێنێت.