کاتژمێر ٢:١٩ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانیدا و تا رادەیەک بەهێز بوو.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:١٩ خولەک، بوومەلەرزەیەک بەهێزی ٤.٩ رێختەر لە ناوچەی بازیانی دا و کاریگەرییەکانی گەیشتە سلێمانی.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەو ناوچەیە دەکەوێتەنێوان چەمچەماڵ و سلێمانی و نزیک لە ناحیەی بازیان و پێشتریش چەند جارێك چالاکی هاوشێوە لە ناوچەکەدا تۆمارکراوە.
رونیشیکردەوە. پێشتر لە مانگی نیساندا بوومەلەرزەیەکی دیکە بە هێزی ٤.٨ رێختەر لەهەمان ناوچەوە سەرچاوی گرتوە و دوای ئەوەش چەند جارێكی دیکە دوبارەبوەتەوە.