حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دامەزاراندنی ٣٤٨ دەرچووی کۆلیژە پزیشکیەکانی دا.
بە گوێرەی راگەیاندنێک کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و وێنەیەکی دەست BMC کەوتوە، بڕیاردراوە بە دامەزراندی ٣٤٨ دەرچووی کۆلیژە پزیشکییەکان لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی.
لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، ئەو کەسانەی بڕیاری دامەزراندیان دراوە، دەرچووی یەکەمی کۆلیژی پزیشکیین لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و قەزای کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠، و بە ناونیشانی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دادەمەزرێن بە موچە و دەرماڵەی شایستە.