‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول: قادری حاجی عەلی هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتگێڕان بووە

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی (قادری حاجی عەلی) دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، قادری حاجی عەلی هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتگێڕان بووەو داكۆكیكارێكی سەرسەختی خەڵك بووەو هەمیشە لە خەمی گەلەكەی بووە.

دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردەی دیارو نیشتمانپەروەر، تێكۆشەری كوردایەتی و پێشمەرگەی ئازاو كۆڵنەدەر، كەسایەتی دیارو ناسراوی كوردستان كاك قادری حاجی عەلیم بیست.

‎كاك قادری حاجی عەلی لەنیو سەدە ژیان و خەباتی خۆیدا وەك تێكۆشەرێكی مەزن هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتگێڕان بووەو داكۆكیكارێكی سەرسەختی خەڵك بوو، هەمیشە لە خەمی گەلەكەی بوو.

‎لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی هەواڵێكی دڵتەزێن بوو، كەلێنێكە بە ئاسانی پڕ ناكرێتەوە، بۆ كۆچی دوایی نیگەران و خەمبارین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەیان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە سەبووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول 
‎كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا