بەگوێرەی سەرچاوەیەک، وا بڕیارە تەرمی قادری حاجی عەلی، کەسایەتی دیاری سیاسی، سبەی لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.
بنەماڵەی قادری حاجی عەلی رایانگەیاند، وا بڕیارە سبەی چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم، تەرمی قادری حاجی عەلی لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی فارووق بەڕێبکرێت بەرەوە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.
شایەنی باسە، دوای توشبوونی قادری حاجی عەلی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی دوەەم کۆچی دوایی کرد