تاڵیبان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی نوێ ئەمریکا دەکات

جیهان 10/11/2020

Alternate Text

دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان داوای لێدەکات پابەندبێت بە بڕیاری کشناوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

بزوتنەوەی چەکداری تاڵیبان، دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە یەکەم کاردانەوەدا داوای لە سەرۆکە نوێەکە کردوە پابەندبێت بەو بڕیارەی کە پێشتر لە نێوان تاڵیبان و ئەمریکادا دراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە.

محەمەد نەعیم وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیان بە ماڵپەری VOAی هەواڵی راگەیاندوە، پێویستە لەسەر سەرۆکی داهاتوی ئەمریکا پابەندبێت بەبڕیارەکە، چونکە هەم لە بەرژەوەندی گەلی ئەفغانستان و ئەمریکاشدایە، هەروەها وتیشی پێویستە بەو شێوازە ئەنجام بدرێت کە پێشووتر رێککەوتنی لەسەرکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٠, دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵێبان رێککەوت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پێش هاتنی ساڵی نوێ، بەڵام بزوتنەوەی تاڵیبان نیگەرانە لەجێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی نوێی ئەمریکا، چونکە دۆناڵد ترەمپ شکستی ‌هێنا لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی و جۆ بایدن، بەربژێری کۆماریەکان توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا