لیژنەی دارایی زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی پەسەند کردنی یاسای قەرزکردنن، تا بەغداد پارە بنێرێت و موچە دابەشبکرێت.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەت چاوەرێی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی موچە، چونکە کۆکردنەوەی داهاتەکانی دیکە تەواو بووە و دوای ناردنی ٣٢٠ ملیارەکە مووچە دابەشدەکرێت.

لەبارەی یاسای بودجەوە، زیاد جەبار رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش ساڵە یاسای بودجەی نیە بە پێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە کە بەدەر لە ساڵی ٢٠٢٠، تا ساڵی ٢٠١٩ یاسای بودجەی هەبووە، وتیشی ئەگەر حکومەتی عێراق بتوانێت تا سەری ساڵ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ئامادە بكات، ئەوا پێویستە لەسەر حکمومەتی هەرێمیش ئامادەکاری بکات.

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، بەو پلانەی تا ئێستا پەیڕەو دەکرێت، پێدەچێت تا کۆتایی ساڵ تەنها یەک موچەی دیکە دابەش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا