دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆ کەیسی دیارنەمانی گەنجێکی کورد لە وڵاتی یۆنان، بۆیان دەرکەوت گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی دووەم، دەزگای لوتکە رایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەیان لەلایەن خێزانێک لە رانیە لەبارەی دیار نەمانی کورێکیان لە وڵاتی یۆنان، دەزگای لوتکە بەدواداچوونی بۆ کەیسەکە کرد و ئاشکرایکرد لە شاری ساڵۆنێک لە وڵاتی یۆنان بە روداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست داوە.
گەنجەکە خەڵکی رانییە بووە و تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئاشکرانەکراوە.