چۆن وابکەیت پێستت ١٠ ساڵ گەنجتر دەربکەوێت؟

تەندروستی 10/11/2020

Alternate Text

لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی ٣٠ ساڵی، گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر پێستدا دێت، کە دەبێتە هۆی نیگەرانی و دودڵی، بەڵام بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان دەتوانیت وابکەیت لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا خاوەنی پێستێکی ٢٠ ساڵان بیت.

چەند رێنماییەک بۆ بوون بە خاوەنی پێستێکی گەنج و سەرنج راکێش:
لە پاککردنەوەی پێستدا، باشترین بەرهەم ئەو بەرهەمانەن کەلەسەر پێست سوکن، بە تایبەتیش ئەو بەرهەمانەی کە بەدەرن لە پێکهاتەی کەفی، چونکە ئەو بەرهەمانەی کەف دروست دەکەن دەوڵەمەندن بە مادەی کبریت، بەو پێیە دەبێتە هۆی وشک کردنەوەی پێست.

ئەو بەرهەمانەی بۆ لابردنی مکیاج بەکاردەهێنرێن، بەهەمان شێوە دەبنە هۆی وشک کردنەوەی پێست، بۆیە واباشترە پێکهاتەی ترشی هالورۆنیک یاخوود پێکاهاتەی ڤیتامین سی بەکاربهێنرێت، چونکە ‌هیچ زیانێكیان بۆ پێست نیە و سودێکی زۆریان هەیە.

پێویستە بە لایەنی کەمەوە دوو جار لە رۆژێکدا پێست شێداربکرێتەوە، تا رێگری بکرێت لە وشکبوونەوە.

تیشکی خۆر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی پیربوونی پێست، کە دەبێتە هۆی زۆر حاڵەتی جیاواز لە پێستدا وەکو گۆڕانی رەنگی پێست، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەکەن بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی دژەخۆر.

راهێنان یەکێکە لە باشترین هۆکارەکانی گەنج بوونەوەی پێست، بە گوێرەی توێژینەوەکان، راهێنان بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە رۆژێکدا و شەش رۆژ لە هەفتەیەکدا، پیر بوونی پێست بەرێژەی ٢٠٪ کەم دەکاتەوە، بۆیە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان راهێنان و پێستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا