ئەمینداری یەكگرتوو:لەدەستدانی قادری حاجی عەلی خەسارەتە بۆ شۆڕشی چاكسازی

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

 سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كاك (قادر حاجی علی) دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لەدەستدانی خەباتگێڕێكی وەك کاك قادری حاجی عەلی، خەسارەتە بۆ شۆڕشی چاكسازی.

دەقی پرسەنامەكە:
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ  وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَامِ

بنەماڵەی كۆچكردووی بەڕێز جەنابی كاك قادر حاجی علی
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بەبۆنەی كۆچی كەسایەتی دیارو تێكۆشەری خەباتی شاخ و شار جەنابی كاك قادر پڕ بەدڵ هاوغەمی و پرسەو سەرەخۆشی ڕادەگەیەنم..
لەدەستدانی خەباتگێڕێكی وا خەسارەتە بۆ شۆڕشی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ساحەی سیاسیمان..
خوای میهرەبان بیخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی، بۆ خانەوادەو كەس و كار و هاوڕێكانی پاداشت و سەلامەتی ببەخشێت..
كۆتایی غەمتان بێ..
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
           10-11-2020

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا