دۆناڵد ترەمپ: دەیبەینەوە

دۆسیە 10/11/2020

Alternate Text

سەرباری ئەوەی بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بایدن سەرکەوتنى بە دەستهێناوە ، بەڵام لە نوێترین تویتیدا، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "دەیبەینەوە!"

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا باسی لەوەکردووە، " ئێمە بەرەوپێشچوونی گەورەمان بەخۆوە بینیوە ، هەفتەى داهاتوو ئەنجامەکان دەردەکەون، دووبارە ئەمریکا مەزن بکەنەوە."   

ئەمڕۆ تیمی هەڵبژاردنی جۆ بایدن داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد دان بە شکستی خۆیدا بنێت ئەگەرنا رێکاری یاسایی لەدژی دەگرنەبەر، هاوکات تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ داوای "ئارامگرتن" دەکات تاوەکو سکاڵاکانیان بە ئەنجام دەگەن.
هەروەها داواکاری گشتیی ئەمریکا وەزارەتی دادی وڵاتەکەی راسپاردووە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی ترەمپ بکات. چەک شومەر، سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران دەڵێت، ئەوەی ترەمپ دەیکات کوشندە و مەترسیدارە بۆ دیموکراسی و نابێت کۆمارییەکان پشتگیریی لێ بکەن.

تیمی ترەمپ سکاڵاکانی بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، پێنسلڤانیا و جۆرجیا چڕکردوونەتەوە و پێیوایە لەو سێ ویلایەتە کە پێکەوە 48 دەنگی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراویان هەیە، زۆرترین ساختەکاری لە بەرژەوەندیی جۆ بایدن کراوە.
ئەگەر ئەنجامی دەنگدانی ئەو سێ ویلایەتە لە بەرژەوەندیی ترەمپ یەکلایی بکرێنەوە، ئەوا بایدن چانسی بوون بە سەرۆک لەدەستدەدات و ترەمپیش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، جۆ بایدن زۆر لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیە، سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە فەرمی رانەگەیێندراوە، بەڵام بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان پیرۆزباییان لە جۆ بایدن وەکو سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا