هێزەکانی هاوپەیمانان لە میانی چاکسازییەکان لە
وەزارەتی پێشمەرگەدا دوو لیوای پیادەی پێشمەرگەیان پڕچەک کرد.
ئەمڕۆ ١٠ی تشیرینى دووەم، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری
پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە، پەیوەندییەکانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا بە
هێزە و ئەمەش قازانجێکى باشی بۆ هێزی پێشمەرگە هەیە به‌ئاڕاسته‌ی پڕچه‌ككردنی هێزی
پێشمه‌رگه و باشتربوونى دۆخی لۆجستی.
ئەو وەزیرە ئەوەشی وتووە، ، دوو بارە چەکدارانی
داعش مەترسیان دروستکردووەتەوە ، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیاندا هه‌نگاوی جدییان
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ناوه و له‌ئاماده‌باشیدان.
وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت،
بۆ باشتركردنی بارودۆخی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی باشیان ناوه، به‌ڵام خراپی بارودۆخی
دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگربوون له‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە
ماوەی شەڕی داعش و دواتریش هاوپەیمانان هاوکاری باشی پێشمەرگەیان کردووە بەڵام تا
ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە بە تەواو یەکیان نەگرتووەتەوە.