سەر لە
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی چوارتای کۆن بارهەڵگرێک دوای ئەوەی کۆنترۆڵی
لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ١٠ ئۆتۆمبێلدا.
بە پێی
زنیارییەکانیش تا ئێستا شەش کەس برینداربوون، کە پێنجیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانن و
یەکێکیان منداڵێکە و هەموویان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و باری تەندروستییان جێگیرە.
شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە دەڵێن، " بارهەڵگرەکە لەسەرەتادا خۆی
کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی باردا و دواتر بە دوای یەکدا ئۆتۆمبێلەکانی
هەڵدەداوەتە سایدی بەرامبەر."
رووداوەکە زیانی زۆری ماددی
لێکەوتووەتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە رەگەز عەرەب بووە.