چی لە جەستەدا دێت کاتێک ڕۆژانە دوو مۆز دەخۆیت؟

هەمەرەنگ 10/11/2020

Alternate Text

مۆز جگە لە تامە خۆشەکەی سودی بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشکردنی کرادری هەرس و میزاج.

لەپێکهاتەی هەر مۆزێکدا ١١٠ کالۆری تێدایە و پێنج گرام چەوری و ٢٧ گرام کاربۆهیدرات و سێ گرام لە ماددەی ڕیشاڵی و ١٤ گرام لە شەکر و لە %٢٥ لە ڤیتامین B6 و یەک گرام پڕۆتین و لە %١٦ مەنگەنیز و لە %١٤ ڤیتامین C و لە %١٠ بیۆتین و لە %٨ مەگنیسیۆم هەیە، کە هەموو ئەمانە سودێکی گرنگیان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، هەروەک ماڵپەڕی " boldsky" ئاماژەی پێکردووە.
ڕۆژانە خواردنی دوو مۆز ئەم سودانەی بۆ جەستە دەبێت:
- دابەزاندنی فشاری خوێن "زەخت"
- باشکردنی کرادری هەرس
- کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە کەمخوێنی
- بڕی پێویست ڤیتامین بۆ جەستە دابیندەکات
- باشکردن و ئارامکردنەوەی مێشک و لایەنی دەرونی
- پێدانی وزەیەکی زۆر بە جەستە
- پارێزگاریکردن لە زیادبوون و کەمبوونی کێشی لەش

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا