نوێترین لێدوانی عێراق سەبارەت بە ناردنی موچەى هەرێم

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند،  ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەرێم هیچ نەگۆڕاوە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ دەنێرین.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنفرانسێدا ڕایگەیاند "تاوەکو ئێستا حکومەت و هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەن کە بۆ قۆناخێک لەنێوانیاندا کراوە و ماوەکەی سێ مانگە سەبارەت بە دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشی نەوتی و رادەستکردنی 50٪ داهاتی گومرگەکان".

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئەوەشی وتووە،  "ئەو رێککەوتنە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ پەسەند دەکرێت، جگە لەمە هیچ شتێکی دیکە نییە".

ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیارە سبەی پەرلەمانى عێراق یاسای قەرز  پەسەندبکات و دواتریش دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستپێدەکات و دوای ئەوەش ٣٢٠ ملیارە هەرێم دەنێردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا